zagros news agency

مەترسییەكانی خواردنەوەی قاوە بە گەددەی بەتاڵ

قاوە یەكێكە لە خواردنەوە زۆر باوەكان لە جیهاندا و خواستێكی زۆری لەسەرە، لەگەڵ ئەوەشدا سودێكی تەندروستی زۆریشی هەیە و یارمەتی چالاككردنی مێشك دەدات.

زۆركەس كە لە بەیانیان قاوە دەخۆنەوە بە گەددەی بەتاڵ، كێشەیان بۆ دروستنابێت، هەندێكی دیكەش توشی ئازار و نائاسودەیی دەبن، هەر ئەمەش پرسیاریان لا دروستدەكات كە ئایا خواردنەوەی قاوە بە گەددەی بەتاڵ تەندروستە یان زیانی هەیە؟

قاوە بە گەددەی بەتاڵ هۆكارە بۆئەوەی ترشەڵۆكی گەددە زیاد بكات، ئەمەش ئازاری گەددە و دڵەكزێ دروستدەكات.

هەروەها كافایین كە لە قاوەدا هەیە، هۆكارە بۆئەوەی هەست بە فشار و دڵەڕاوكێ بكەیت، كاتێكیش بە گەددەی بەتاڵ قاوە دەخۆیتەوە، گەددەت زوتر ماددە كافایینەكە دەمژێت، بەڵام ئەگەر لەگەڵ خواردندا بیخۆیتەوە، ئەم كاریگەرییە لاوەكییە كەمدەبێتەوە.

خواردنەوەی كافایینی زۆر دەبێتە هۆی:
– دڵەڕاوكێ.
– ناهاوسەنگی لێدانی دڵ.
– سەرئێشە.
– بەرزبونەوەی فشاری خوێن.
– كێشەی ترشەڵۆكی گەددە.

هەندێك كەس كێشەی هەرسكردنی بۆ دروستدەبێت لە كاتی خواردنەوەی قاوە، وەكو:
– هەڵئاوسان.
– دڵتێكەڵهاتن.
– دڵەكزێ.
– سكچون.
– گرژبون.

هەواڵی پەیوەندیدار

نیشانەکانی کەمی کانزای ئاسن لەجەستەدا

lana

چەند ڕێگایەک بۆ ڕێگریکردن لە وەرینی قژ

lana

فشاری دەروونی چی بەسەر تەندروستی جەستە دەهێنێت؟

lana