zagros news agency

ئەم خۆراكانە لەناو سەلاجەكەت دوربخەرەوە

سەلاجە یان ساردكەرەوە، پێویستی بە زو خاوێنكردنەوە هەیە، چونكە بە زویی پڕ دەبێت لەو كەرەستانەی كە پێویست نیین و سەلاجەكەت ناڕێكخراو دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە وریای تەندروستی خۆت بیت و هەندێك كەرەستە لەناوی دانەنێیت كە شوێنەكانیان دەرەوەی سەلاجەیە، كە هەم بۆ تەندروستی باش نیین و هەمیشە ناڕێكخراوی دەكات.

ئەم كەرەستانە لەناو سەلاجەكەت دوربخەرەوە:

سەوزە، بەتایبەتی نەعنا
نەعنا، رەیحان یان زەعتەر ئاساییە لەناو سەلاجە هەڵبگیرێن، بەڵام بە زویی تامەكانیان لەدەست دەدەن بەهۆی نزمیی پلەی گەرمی سەلاجەوە، بەڵام ئەگەر لەناو گوڵدانێكی بچوك دایبنێت لەناو چێشتخانەكەت، بۆ ماوەیەكی زۆر دەمێننەوە و دەتوانیت هەر جارێك بەشێكی بچوكی لێبكەیتەوە.

پیاز و سیر
هەر كاتێك كە پیاز قاش دەكەیت، ئەو بەشەی كە ماوەتەوە لەناو سەلاجە دایمەنێ، چونكە بە زویی ماددە خۆراكییەكانی دەگۆڕێن، بۆنەكەشی خواردنەكانی دیكە تێكدەدات، لەبری ئەوە پیاز و سیر پێویستە لە شوێنی تاریك و وشك هەڵبگیرێت، باشترە بە نیوەیی یان قاشكراوی هەڵیاننەگریت.

ئاوی مریشك
ئاوی گۆشت یان مریشك، زو تێكدەچێت لەناو سەلاجە، نابێت بۆ ماوەیەكی زۆر هەڵیانبگریت، چونكە تامی دەگۆڕێت و بەهای خۆراكیشی لەدەستدەدات، ئەگەر ویستت هەڵبگریت، باشترە بیخەیتە ناو بەفرگر.

ماسی برژاو یان سوركراوە
نابێت ماسی لە یەك رۆژ زیاتر هەڵبگیرێت، چونكە سەلامەت نابێت بۆ خواردن، باشترە راستەوخۆ پاش ئامادەكردنی بیخۆیت، ئەگەر هەمان رۆژیش نەخورا، بیخەرە ناو بەفرگر.

پەتاتە
ساردیی ناو سەلاجە تامی شەكر و نیشاستەی ناو پەتاتەكە دەگۆڕن، باشترە لە دەرەوەی سەلاجە لە شوێنێكی وشك و تاریك هەڵیبگیرێت.

مۆز
پێویستە لە پلەی گەرمی ژور و لە شوێنێكی كراوە هەڵبگیرێت، بۆئەوەی تامی نەگۆڕێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

خواردنەوەی شەربەتی سێو چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

lana

شەش خووی بۆ پاراستنی تەندروستی مێشک

lana

هێل چارەسەری یەکێک لە مەترسیدارترین جۆرەکانی شێرپەنجە دەکات

lana