ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان دەکەینەوە، سبەی چوار شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٧/١ ، پشوی بانکییە لە سەرجەم بانکە حکومیەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانیەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان.
بۆیە دەرگای بانکەکان بەڕووی هاوڵاتیان دادەخرێت، جگە لە سوودمەندبووانی پڕۆژەی هەژماری من کە دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن بۆ وەرگرتنی کارتی بانکییان، هەروەها فەرمانبەران دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن بە مەبەستی ڕێکخستنی هاوسەنگی نیوەی ساڵی دارایی ٢٠٢٦ ،بۆ ئاگاداریتان.
بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکان.
هەواڵی داهاتوو

