zagros news agency

ئاندی بێرنهام بە فەرمی بوو بە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا

 

ئاندی بێرنهام، سەرۆکی پێشووی شارەوانیی مانچستەر، ئەمڕۆ دووشەممە دوای بانگهێشتکردنی لە لایەن شا چارلسی سێیەم، پاشای بەریتانیاوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ، بە فەرمی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی ئەو وڵاتە دەستبەکاربوو.

ئاندی بێرنهام دەبێتە جێگرەوەی کیێر ستارمەر، کە دوای دوو ساڵ مانەوەی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، لە ژێر گوشاری توندی سیاسیدا ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە بوو.

پێش دەستبەکاربوونی بێرنهام، کیێر ستارمەر بە فەرمی وازهێنانی خۆی ڕاگەیاند و لە دوایین گوتاریدا لەبەردەم نووسینگەی سەرۆک وەزیران لە “داونینگ ستریت”، قۆناغی سەرۆکایەتییەکەی بە “گەورەترین شەرەفی ژیانی” ناوبرد.

لە ماوەی تەنیا دە ساڵی ڕابردوودا لە بەریتانیا، بێرنهام حەوتەمین سەرۆک وەزیرانە کە پۆستی سەرۆکایەتیی حکومەت دەگرێتە دەست، ئەمەش گوزارشت لە ناسەقامگیریی سیاسیی ساڵانی ڕابردووی ئەو وڵاتە دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

680 هەزار کەس مووچەی مانگی 1 لە رێگەی هەژماری منەوە وەردەگرن

سەڵاح

ئیسرائیل شەش فڕۆکەخانەی سەربازیی ئێران دەکاتە ئامانج

سەڵاح

پرێمەرلیگ.. ئارسناڵ لەخولەکەکانی زیادکراودا سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا

یاسین