ڕۆدری، ئەستێرەی درەوشاوەی هێڵی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، دوای ئەوەی توانیان بەسەر ئەرجەنتیندا سەربکەون و جامی جیهانی 2026 بەرز بکەنەوە، لە لێدوانێکی پڕ لە سۆز و هەستدا ئاشکرای کرد کە ئەم ساتە وەختە بۆ ئەو خەونێکی خەیاڵی بووە.
ڕۆدری بە ئاماژەدان بەو ڕابردووە سەختەی کە تێپەڕی کردووە، وتی: “کەمتر لە دوو ساڵ پێش ئێستا تووشی پێکانێکی کوشندە و دڵساردکەرەوە ببووم، لەو کاتەدا هەرگیز چاوەڕێی ئەوەم نەدەکرد رۆژێک بەم شێوەیە لە لووتکەی تۆپی پێی جیهاندا بوەستم و ببمە پاڵەوان”.
سەبارەت بە رکابەرییە سەختەکەیان بەرامبەر ئەرجەنتین، ڕۆدری بە شانازییەوە قسەی کرد: “ئەم مۆندیالە قورسترین و بەهێزترین پاڵەوانێتی بوو لە مێژوودا. ئێمە ڕووبەڕووی هەڵبژاردەیەکی گەورە بووینەوە کە لیۆنێل مێسی، باشترینی مێژووی لەخۆگرتبوو. ئەوان پاڵەوانی مۆندیالی 2022 بوون و هێڵەکانیان بە ئاسانی نەدەشکان”.
ئەستێرەکەی ئیسپانیا لە درێژەی قسەکانیدا جەختی لەسەر ڕۆحیەتی گرووپەکەیان کردەوە و وتی: “لە فیناڵدا دەرفەتی زۆریان بۆ نەڕەخسا، لە بەرامبەردا ئیسپانیا تیمێکی ناوازە و یەکگرتوو بوو. ئازایەتی و ڕۆحیەتی بەکۆمەڵی گرووپەکەمان کلیلی سەرکەوتن بوو. لە کۆتاییدا ئەنجامەکە تەواو دادپەروەرانە بوو؛ خودا پاداشتی کۆڵنەدان و ماندووبوونی ئێمەی دایەوە”.

