zagros news agency

عێراق: له سێ ساڵدا دەستبەسەر نزیکەی ١٧ تۆن ماددەی هۆشبەردا گیراوه و ٣٨٠ سزای لەسێدارەدان دەرچووه

 

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لە نێوان وەزارەتی ناوخۆی عێراق و دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەرئەنجامەکانی هەماهەنگیی هاوبەش و دەستکەوتەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان خرانە ڕوو.

گرنگترین زانیاری و ئامارەکانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە:

هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێکی نێودەوڵەتی: بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی هەرێم تۆڕێکی نێودەوڵەتی هەڵوەشێنرایەوە کە عێراقی وەک ڕێگەیەک بۆ قاچاخچێتیی ماددەی هۆشبەر بەرەو وڵاتانی دراوسێ بەکارهێناوە. لەم ئۆپەرسیۆنەدا ٣٨ کیپۆگرام “کریستاڵ” لە ناو تایەی ئۆتۆمبێلدا دەستی بەسەردا گیرا.

دەستبەسەرداگرتن و سزادان (لە ساڵی ٢٠٢٣وە):

دەستبەسەرداگرتنی ١٦ تۆن و ٨٠٠ کیپۆگرام لە ماددەی هۆشبەر.

دەرچوونی ٣٨٠ سزای لەسێدارەدان و ١٥٠ سزای زیندانیی هەتاهەتایی بۆ بازرگانانی ماددەی هۆشبەر.

دەرکردنی ١٩٠ فەرمانی دەستگیرکردنی نێودەوڵەتی بۆ تۆمەتباران.

بوارەکانی چارەسەر و شیاندنەوە: دروستکردنی ١٦ سەنتەری پسپۆڕ بۆ چارەسەری ئاڵوودەبووان؛ تا ئێستا ٩,٥٠٠ کەس ڕوویان تێکردوون و زیاتر لە ٨,٠٠٠ کەسیان بەرنامەی چارەسەریان بەسەرکەوتوویی تەواو کردووە.

ئەنجام: عەمید عەباس بەهادلی جەختی کردەوە کە بەهۆی ئەم هەوڵە هاوبەشانەی نێوان حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان، عێراق لەسەر ئاستی وڵاتانی ناوچەکە پلەی یەکەمی لە بوار و ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکاندا دەستەبەر کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری ئەوقاف : پرسە تەنیا یەک ڕۆژە

یاسین

پارتی راگەیەنراوێك لەبارەی رووداوەكەی پردێ و شەهیدبوونی دوو لاوی كورد بڵاو دەكاتەوە

یاسین

یوونیسێف: زیاتر لە ٦٠٠ هەزار منداڵی سووریایی تووشی قەیرانی بەدخۆراکی بوون

یاسین