ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

گرووپە چەکدارەکانی عێراق هێرشیان کردە سەر ئیسرائیل

 

گرووپە چەکدارەکانی عێراق ڕایانگەیاند، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان “ئامانجێکی سەربازی”یان لە شاری ئیلات لە باشووری ئیسرائیل کردە ئامانج.
مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، لە بەیاننامەیەکدا لە تێلێگرام ئاماژەیان بەوە کرد، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان “ئامانجێکی سەربازی”یان لە شاری ئیلات لە باشووری ئیسرائیل کردە ئامانج.
دەشڵێت: بە ئامانجگرتنەکە لە وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیلە بۆ سەر کەرتی غەززە کە لە 7ـی ئۆکتۆبەری ساڵی 2023ەوە بەردەوامە.
لای خۆیەوە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، یەکێک لە چەکدارەکانیان ڕێگری لە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردووە کە لە ڕۆژهەڵاتەوە نزیکی ئیسرائیل بوونەتەوە.
ڕاشیگەیاند، ئەو دوو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە نەچوونەتە ناو ئاسمانی ئیسرائیلەوە.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

دوو بنکەی چەکداران لە سووریا بۆردومان کران

یاسین

حووسییەكانی یەمەن لە بەغدا بارەگا دەكەنەوە

سەڵاح

لەسەرەتای مانگەوە تەنها کار بە کارتی نیشتمانی دەکرێت

یاسین