zagros news agency

شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا

ئەمڕۆ جارێکی دیکە شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکەن و بڕیارە لەگەڵ وەزارەتی دارایی و چادێری دارایی فیدراڵ کۆببنەوە.

کۆبوونەوەکە لەبارەی دوو پرسی گرنگ دەبێت، یەکێک لەوانە پرسی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە، چونکە حکوومەتی هەرێم لەهەفتەکانی رابردوودا حکوومەتی فیدراڵی ئاگادار کردبووەوە لەوەی پێشتر بە بڕیارێک پێدانی 120 ملیار دیناری لە داهاتی نانەوتی و ناخۆ  بەسەردا سەپێندراوە، بەڵام ئێستا دوای گۆڕنکارییەکانی ناوچەکە داهاتی نانەوتی و ناوخۆ کەمی کردووە و ناتوانێت ئەو بڕە ئامادە بکات و رادەستی حکوومەتی فیدراڵی بکات.

شاندەکە داوای کردووە بەپێی یاسای کارگێڕی مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکەن، کە %50ـی داهاتی ناوخۆ رادەستی حکوومەتی فیدراڵی بکەن و لەبەرانبەر دابین کردنی مووچەی فەرمانبەران.

بڕیارە شاندی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ لەسەر پرسی سیستەمی ئەسیکۆداش بکەن، چونکە لە کۆۆبوونەوەکانی رابردوو هەندێک خاڵی ناکۆک هەبوون بۆیە نەگەیشتنە رێککەوتن، بەتایبەت پێناسی گومرگی و سیستەمی بەدیجیتاڵکردنی گومرگییەکانی هەرێمی کوردستان کە حکوومەتی فیدراڵ دەیەوێت بەتەواوی لەژێر کۆنترۆڵی خۆی دا بێت، هەروەها حکوومەتی هەرێمیش دەیەوێت بەروونی بزانێت پشکی لە داهاتی گومرگی چەندە. ئەمانە خاڵی ناکۆکی نێوان هەولێر و بەغدایە و نڕیارە چارەسەر بکرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان کۆمەڵێک رێوشوێن بۆ بەرەنگاربوونەوەی گوتاری توندڕەوان لە کاتی بانگەشه ئاماده دەکات

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبوەوە

سەڵاح

پاپای ڤاتیکان: شەڕی غەززە وەحشیگەرییە و شەڕ نییە

سەڵاح