ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕاگەیەندراوێک لە پارێزگای هەولێرەوە

ئاگادارى شوفێران و هاوڵاتییان دەکەینەوە، لە پێناو بەرژەوەندى گشتیی و کەمکردنەوەی ئاستەنگى هاتووچۆ و جموجۆڵ و جوڵەی بازرگانی، بڕیاردرا بە کردنەوەی “تونێڵی پیرمام” بە ڕووی هاتووچۆی بارهەڵگرەکان بە پابەندبوونیان بە کێشی ڕێگا پێدراو و بارنەکردنى کێشی زیادە، کە لە ئێستادا زۆربەی ڕێگا سەرەکیەکان بە ڕووی هاتووچۆکردنیان داخراوە و بەشێک لە ڕێگا جێگرەوەکانیش گونجاونین، ئەو بڕیارە تا ئەوکاتەیە کە ڕێگای گونجاویان بۆ دابین دەکرێت، هەروەها لە ڕۆژانی هەینی بۆماوەی (24) کاتژمێر ناتوانن بە تونێڵی پیرمام هاتووچۆ بکەن و لە بۆنە و پشووەکانیش ڕێگە پێدراونین، داواش لە شوفێرانی بارهەڵگر دەکەین لە پێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتییان و سەلامەتی هاتووچۆ و ڕێگاو بانەکان پاندی ڕێکار و ڕێنماییەکان بن.

پارێزگای هەولێر
2024.5.11

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: ڕاپەرین پەیامێکی ڕوون بوو کە گەلی كوردستان زیندووە و ئازادی و سەربەستی دەوێت

سەڵاح

پشووی نەورۆز راگەیندرا

یاسین

پەیاما سەرۆکێ حکومەتێ ب ھەلکەفتا جەژنا چلێ ھاڤینێ

یاسین