zagros news agency

کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە

​بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ چوارشەممە 02-09-2026، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەور. پلەکانی گەرما بەراورد بە پلەکانی دوێنێ بە (1 بۆ 2) پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (15-20) کم/ک، مەودای بینینیش لە نێوان (8-9) کم دەبێت.
​سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی پێنجشەممە 03-09-2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت بە گشتی؛ پێشبینیش دەکرێت پلەکانی گەرما کەمیك بەرزتر ببنەوە. خێرایی با مامناوەند دەبێت (10-20) کم/ک، مەودای بینینیش لە نێوان (9-10) کم دەبێت.
​بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:
​هەولێر: ئەمڕۆ 37 | سبەی 38
سلێمانی: ئەمڕۆ 36 | سبەی 37
دهۆک: ئەمڕۆ 36 | سبەی 37
هەڵەبجە: ئەمڕۆ 37 | سبەی 38
زاخۆ: ئەمڕۆ 38 | سبەی 39
گەرمیان: ئەمڕۆ 40 | سبەی 41
حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ 26 | سبەی 27

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى ٤٨ کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

ڕاوێژکارێکی ئەردۆغان: جەهەپە هەوڵی دژە دیموکراسی دەدات

یاسین

لێدوانی دین هاوسن دوای ناساندنی بە میدیاکان

یاسین