بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ یەکشەممە 06-09-2026، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەور و لە کاتەکانی ئێوارەدا لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور. پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکان و لە هەندێ ناوچەش کەمێک نزم دەبنەوە، خێرایی با مامناوەند دەبێت (15-20) کم/ک و هەندێ کات بۆ سەرووی 25 کم/ک زیاد دەکات بە ئاراستەی باکووری ڕۆژهەڵات، مەودای بینینیش لە نێوان (8-9) کم دەبێت.
پەیوەست بە کەشوهەوای سبەی دووشەممە 07-09-2026، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت؛ لە ئەنجامی کاریگەری بارستە هەوایەکی فێنک، پلەکانی گەرما بە بڕی (1 بۆ 3) پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە. لەگەڵ ئەم نزمبوونەوەیەدا، لە کاتەکانی زووی بەرەبەیاندا ئەگەری دڵۆپەباران لە ناوچە سنوورییەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین، ئیدارەی سۆران و بەشێک لە پارێزگای دهۆک هەیە. خێرایی با مامناوەند دەبێت (10-20) کم/ک، مەودای بینینیش لە نێوان (9-10) کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:
هەولێر: ئەمڕۆ 40 | سبەی 38
سلێمانی: ئەمڕۆ 38 | سبەی 37
دهۆک: ئەمڕۆ 39 | سبەی 36
هەڵەبجە: ئەمڕۆ 41 | سبەی 38
زاخۆ: ئەمڕۆ 40 | سبەی 37
گەرمیان: ئەمڕۆ 42 | سبەی 40
چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 40 | سبەی 39
ئاکرێ: ئەمڕۆ 40 | سبەی 38
پیرمام: ئەمڕۆ 36 | سبەی 35
حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ 27 | سبەی 24

