لە چوارچێوەی چالاکییەکانی حەوتەمین ڤیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی کوردیی کۆبانی لە وڵاتی ئەڵمانیا، خەڵاتی ڕێزلێنان و پێزانین بە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەخشرا.
خەڵاتەکە بەرامبەر بە خزمەتە بەردەوامەکان، هەنگاوە مرۆییەکان و پشتیوانییە نەپچڕاوەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ کەرتی مرۆڤایەتی پێشکەش کرا. لە میانی ڕێوڕەسمێکدا، خەڵاتی ڕێزلێنانەکە لەلایەن شیفا بارزانییەوە ڕادەستی ڕێبوار محێدین، نوێنەری دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرا.
شایانی باسە، حەوتەمین ڤیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی کۆبانی ڕێکەوتی ٤ی ئەیلولی ٢٠٢٦ بە نمایشکردنی فیلمی «گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەی» دەستی بە چالاکییەکانی کرد، کە ژمارەیەک بەرهەمی سینەمایی دیار لە بواری هونەر و مرۆڤایەتیدا لەخۆدەگرێت. ئەم خەڵاتەش وەک ڕێز و پێزانینێکە بۆ ئەو هەوڵە بەردەوامانەی لە پێناو خزمەتکردنی مرۆڤ و بەهێزکردنی بەها مرۆییەکاندا دەدرێن.
هەواڵی پێشوو

