zagros news agency

راگەیندراوێک لە یانەی وەرزشی هەولێر

یانەی وەرزشی هەولێر لە راگەیندراوێک ئاماژە بەوە دەدات ، ماوەیەکە چەند کەسێک، بە ناوەکانی عەلی دیار و قەندۆ هەولێری و پەیجی هەولێری پایتەخت … بەگوێرەی ئەوەی ئێمە لێی ئاگادارین، هەوڵ دەدەن ئارامی و کەشوهەوای ناو یانەکە تێک بدەن.

ئەمەش دەقی راگەیندراوەکەیه

بەڕێز بارەگای بارزانی

بەرێز نوسینگەی سەرۆکایەتی هەرێم
بەرێز نوسینگەی سەرۆکی حکومەت
بەڕێز داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان
بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و ئاسایشی هەولێر
بەڕێزان بەرپرسانی ئاسایشی نیشتیمانی

بابەت: داواکاری بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی بەرامبەر هەوڵەکانی تێکدانی ئارامی و کەشوهەوای یانەی هەولێر

بەڕێزان،

وەک ئاگادارن، ئەمڕۆ چوارشەممە، یانەی وەرزشی هەولێر دوای ١٤ ساڵ جارێکی تر وەک نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتی دەکات. ئەمەش دەرفەتێکی گرنگە بۆ ناساندنی توانای وەرزشی کوردستان و هەولێر لە ئاستی ناوچەکەدا.

بەداخەوە، ماوەیەکە چەند کەسێک، بە ناوەکانی عەلی دیار و قەندۆ هەولێری و پەیجی هەولێری پایتەخت … بەگوێرەی ئەوەی ئێمە لێی ئاگادارین، هەوڵ دەدەن ئارامی و کەشوهەوای ناو یانەکە تێک بدەن. هەروەها، لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەڵمەتێکی نارەوا بەرامبەر یانەی هەولێر، سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و یاریزانەکان ئەنجام دەدرێت؛ ئەمەش دەتوانێت کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئاسایشی دەروونی یاریزانان، ئارامی ناو یانەکە و ئامادەکارییەکانی تیمەکە بۆ ئەم بەشدارییە گرنگە هەبێت.

لەبەر ئەوەی یانەی هەولێر لەم قۆناغەدا نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان دەکات، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین بە وردی لەم بابەتە بکۆڵنەوە، هەموو بەڵگە و زانیارییە پەیوەندیدارەکان بپشکنن و، لە ئەگەری سەلماندنی هەر جۆرە پێشێلکارییەکدا، ڕێکارە یاساییە پێویستەکان بەرامبەر کەسانی پەیوەندیدار بگرنەبەر.

ئامانج لەم داواکارییە پاراستنی و ئارامی و ڕێزگرتن لە دامەزراوە وەرزشییەکان و ڕێگریکردنە لە هەر هەوڵێک کە ببێتە هۆی تێکدانی سەقامگیری و سەرکەوتنی یانەکەمان لەم قۆناغە هەستیارەدا.

لە کۆتاییدا، هیوادارین لایەنە پەیوەندیدارەکان بە بەرپرسیاریەتییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتە بکەن و ڕێوشوێنی یاسایی گونجاو بگرنەبەر.

لەگەڵ ڕێز و پێزانین.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەندازیارانی نەوتی کوردستان خەڵاتێکی نێودەوڵەتییان بەدەستهێنا

یاسین

بانگەوازی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بۆ هێورکردنەوە و پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتییان و سەقامگیری، لە عێراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی

دڵشاد

ئاگادارییه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر

یاسین