zagros news agency

پۆلیسی ئاکرێ ئافرەتێکی لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد

پۆلیسی بنکەی گوڵان لە ئاکرێ ڕایگەیاند، ئافرەتێکیان دەستگیر کردووە لەسەر ماددەی هۆشبەر و هەروەها فەرمانی گرتنی هەبووە.

ئەمرۆ یەکشەممە، 14ـی تەمموزی، 2024، بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی ئاکرێ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، پۆلیسی بنکەی گوڵان لە ئاکرێ، ئافرەتێک بە ناوی “ع . م . ج” تەمەن ” 32 ” ساڵ، کە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە لە سەنتەری ئاکرێ دەستگیر کرد.

لە ڕاگەیەندراوەکە هاتووە، تۆمەتبار لە “دادگای تاوانی دهۆک” بەپێی ماددەی 30 لەیاسای نەهێشتنی ماددەی هۆشبەرەکان ژمارە1ـی ساڵی 2020، لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

ڕاشیگەیاند، پۆلیسی ئـاکـرێ بە هەماهەنگی لەگەڵ دادگای لێکۆڵینەوە لە ئاکرێ، بەپێی ڕێکارەکان ڕەوانەی دادگای تاوانی دهۆک کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لەسەر راسپاردەی سەرۆک بارزانی لە شاری دھۆک شوقە بەسەر زینلێکەتووان دابەشکرا

دڵشاد

ترەمپ:له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی مندا ھیچ جەنگێک ڕووی نەدا

سەڵاح

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: ترەمپ تاوانباری سەرەکییە

سەڵاح