zagros news agency

پێنج خواردن چەوری سروشتیان تێدایە سوودیان بۆ جەستە هەیە

I جەستە پێویستی بە چەوری سروشتی هەیە، بەڵام چەوریە ناسروشتییەکان زیان بە تەندروستی دەگەیەنن، ئەو خواردنانەی چەوری سروشتیان تێدایە پێویستە لە سیستمی خۆراکیدا هەبن.

پێنج خواردن چەوری سروشتیان تێدایە سوودیان بۆ جەستە هەیە:

-ئاڤۆکادۆ
چەوری سروشتی تێدایە و دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم، دژەئۆکسان و ڕیشاڵەکان.

-پەنیرەکان
یەکێکە لەو خواردنانەی ڕێژەیەکی زۆر چەوری سروشتی، پڕۆتین، کانزا و ڤیتامینە گرنگەکانی بۆ جەستە تێدایە.

-هێلکە
ئەگەر بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێت ڕێژەیەکی باش چەوری سروشتی بە جەستە دەبەخشێت، بەڵام ئەگەر زیادەڕەوی تێدابکرێت دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ.

-ماسی
ماسییەکان ڕێژەیەکی زۆر چەوری سروشتی سوودبەخشیان تێدایە سوودیان بۆ تەندروستی هەیە بەتایبەتی تەندروستی دڵ.

-چەرەساتەکان
دەوڵەمەندن بە چەوریە سروشتییەکان، پڕۆتین و ڕیشاڵ زۆر گرنگن بۆ تەندروستی جەستە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەوكردنی سییەكان چییە

lana

کۆنفڕانسی زانستی پزیشکی ددان لەهەولێر بەڕێوەچوو

یاسین

کاریگەرییە لاوەکییەکانی کەمخەوی لەسەر تەندروستی جەستە

lana