zagros news agency

ڕاگەیندراوێک لە پارێزگاى هەولێرەوە “لەمڕۆوە سواڵکەر و فاڵگرەوە و ئەوانەى لە بەردەم پیشانگاى فرۆشتنى ئۆتۆمبێلان کاردەکەن و لە ترافیكەکان کەل و پەل دەفرۆشن دەستگیردەکرێن”

بە فەرمانى بەڕێز ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە سەر داواکارى و گلەیی و گازاندەى هاوڵاتییان و لە پێناو نەهێڵانى دیارەدەى ناشارستانى و لە چوارچێوەی هەڵمەتی ڕێگەگرتن لە ڕوونەدانى ڕووداوى نەخوازرا و دوور لە ئادابى گشتیى و بەهۆی سەرپێچیی و پابەند نەبوون بە بڕیار و ڕێنمایەکان، لە ئەمڕۆوە چوارشەممە 2024.7.17، لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە هەڵمەتی دەستگیركردنى سواڵکەر و فاڵگرەوە و هەموو ئەوانەى لە بەردەم پیشانگاى فرۆشتنى ئۆتۆمبێلان کاردەکەن و ئەو منداڵ و مێردمنداڵانەى لە ترافیكەکان کەل و پەل دەفرۆشن دەستیپێکرد.

هەڵمەتەكە بەردەوام دەبێت و سەرجەم ئەو ئافرەتانەی بە بیانوی سواڵكردن و فاڵگرتنەوە لە ناوچەی پیشەسازیی باشوور و باکوورى شارى هەولێر هەن و هەموو ئەو منداڵ و مێرد منداڵانەى کە لە ترافیكەکان کەل و پەل دەفرۆشن و ئەوانەشى کە لە بەردەم پیشەنگاى فرۆشتنى ئۆتۆمبێلان کاردەکەن، دەستگیردەكرێن و ڕێكاری یاساییان لە بەرمبەردا دەگیرێتەبەر.

پارێزگاى هەولێر
2024.7.17

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی کارەبا: بۆ وەرزی هاوین بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد دەکات

سەڵاح

كه‌شناسێك: شه‌پۆلێكی بارانبارینی سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە

یاسین