zagros news agency

سۆران… چوار کەس لە کافتریایەکدا دەستگیر کران

 

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران رایگەیاند، کە چوار کەسیمان بە تۆمەتی قومار کردن دەستگیر کرد، کە لەناو کافتریایەکى شارەکە، قوماریان کردووە.

شەماڵ دێواری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: دوای بەدواداچوون و چاودێریکردنی یەکێک لە کافتریاکانی شاری سۆران، دەرکەوت کە تاوانی قوماری تێدا ئەنجام دەدرێت”.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران گووتی: دواى وەرگرتنى بڕیارى دادوەرى لێکۆلینەوەی سۆران بەهاوکاری بەشی پۆلیسی چالاکیە مەدەنییەکانی سۆران ، چوون بۆ شوێنەکەو لە کاتی قومارکرن توانرا چوار تۆمەتبار دەستگیربکرێن.

هەروەها شەماڵ دێواری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئەو تۆمەتبارانە ئێستادا بە بریاری دادوەر بەپێی ماددەى 389 لە یاسای سزادان راگیراون.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

“فارس عیسا” و “کلێر تیپۆ” تاوتوێی بتەوکردنی پەیوەندییە دادوەرییەکانی نێوان هەولێر و پاریس دەکەن

دڵشاد

پەیاما پیرۆزباھیا سەرۆک بارزانی بۆ جەژنا جەمایێ یا خوشک و برایێن ئێزدی

دڵشاد

سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان پێشوازی لەبەرپرسى نووسینگەى پەیوەندییەکانى یەکێتیی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان دەکات

یاسین