zagros news agency

د.ئومێد سەباح: لیستی مووچەی مانگی حەوت بۆ بەغداد نێردراوە و هیچ گرفتێكی نییە

سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لیستی مووچەی مانگی حەوت بۆ بەغداد نێردراوە و هیچ گرفتێكی نییە و دەشڵێت: “كێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەكانيش تارادەیەك چارەسەر بووە.”

د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند: “لیستی مووچەی مانگی حەوتمان بۆ بەغدا ناردووە لە پەیوەندیداین لەگەڵ بەغدا و ئەمڕۆ قسەم لەگەڵ بەرپرسانی كورد لە بەغدا كرد و پێیان گوتم كە مووچە هیچ گرفتێكی نییە و پارە دەنێردرێت.”

ئاماژەی بەوەش دا: “بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی شارستانی هیچ گرفتێك نەماوە و كێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەكان تاڕادەیەك چارەسەر بووە.”

راشیگەیاند: “ماوەی سێ مانگە هەرێمی كوردستان پابەندە بە رادەستكردنی داهاتی نانەوتی، هەروەها لیستی مووچەی خانەنیشینان بە یاسا نوێیەكە بۆ هاوتاكردنی ئامادەكراوە و دواتر حكوومەتی عێراق بڕیار دەدات كە لێژنەیەك بۆ ئەو مەبەستە پێكهێندراوە”.

سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی دەشڵێت: “ئەو شاندانەی چاودێری دارایی كە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان ناوی سەرجەم هێزە ئەمنییەکانیان رادەستکراوە و تیمی چاودێری عێراق و هەرێمی کوردستان راپۆرتی خۆیان تەواو کردووە، بەڵام ئەو تێبینییانەی لە راپۆرتەکاندا هاتووە نابنە رێگر لەبەردەم خەرجکردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمڕۆ ( 14 هەزار ) پارچە زەوى دیکە بەسەر فەرمانبەر دابەشدەکرێت

سەڵاح

په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی مه‌سرور بارزانی بۆ کۆچی دوایی پاپای ڤاتیکان

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح