حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رەزامەندیی خەرجكردنی بڕی 14 ملیار دینار بۆ 27 پرۆژەی ئیدارەی ڕاپەرین خەرج دەکرێت.
ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، بڵاوی کردەوە: ” بۆ خزمەتی زیاتری هەموو هاووڵاتیانی سنووری دەڤەری ڕاپەڕین، سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندیی دا بە تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی 14 ملیار و 465 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەکانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین.”
ئاماژەی بەوەش داوە، پارەکە بۆ جیبەجێکردنی 27 پڕۆژەی جۆراوجۆرە لە سنووری شارەوانییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، لەسەر بودجەی ئاسایی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار خەرج دەکرێت..
پڕۆژەکان ئاو و ئاوەڕ و شەقام و قیرتاوکردن و کۆنکرێتکردن و چەند بوارێکی دیکە دەگرێتەوە.