zagros news agency

سەرۆکی حکومەت و یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری وزە نەهێشتنی ئاستەنگەکانی هەناردنەکردنەوەی نەوتی هەرێم تاوتوێ دەکەن

ئەمڕۆ هەینی 1/3، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە جێفری پایت، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری وزە پێگەیشت و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانیان تاووتوێ کرد.
لە پەیوەندییەکەدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی چارەسەرکردنی کێشەکان و نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا، چونکە وەستانی، زیانێکی زۆری لە بودجەی گشتیی عێراق داوە.
هەروەها جەختیان لە پێویستیی دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی دەستوور و ڕۆڵی گرنگی هەرێم لە برەودان بە سەربەخۆیی عێراق لە بواری وزە و گەشەپێدانی ئابووری و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سەڵاح

مەسرور بارزانی بەردی بناغەی گەورەترین پڕۆژەی گەشتیاریی لە زاخۆ دانا

یاسین

سەرۆکى هەرێم ، سه‌نگ و پێگه‌ی كوردستان  له‌ كۆڕبه‌ندی دیپلۆماسی ئانتاڵیا

سەڵاح