zagros news agency

مونا قەهوەچی: چاوەرێ دەکەین لە مانگی ئەیلولدا پەرلەمان کوردستان کارابکرێتەوە

 

جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان و پەرلەمانتاری كوردستان رایگەیاند، کە چاوەرێ دەکەین کە لە مانگی ئەیلولدا بتواندرێ هەردوو لایەنی سیاسی سەرەکی کە بەشداری پێکهێنەری حکومەتن و لەگەل بەشێک لە پێکهاتەکان بتوانن لەگەل لایەنە سیاسیەکانی تر بتوانن پەرلەمانی کوردستان کارابکرێتەوە و کابینەیەکی نوێی بەهێز دابمەزرێتن.

مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان و پەرلەمانتاری كوردستان، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: کۆبونەوەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکیتی نیشتیمانی کوردستان بەردەوامن و گەیشتۆتە ئەو ئاستەی کە لەیەک تێگەیشتن و نزیک بوونەوەیەکی باش هەیە لە نێوانیاندا، ئەو وردەکاریانەی کە هەبوو لەنێوانیان لەسەر پۆستەکان بەردەوام گفتووگۆی لەسەر دەکرێت، ئێمەش چاوەرێ دەکەین کە لە مانگی ئەیلولدا بتواندرێ هەردوو لایەنی سیاسی سەرەکی کە بەشداری پێکهێنەری حکومەتن و لەگەل بەشێک لە پێکهاتەکان بتوانن لەگەل لایەنە سیاسیەکانی تر بتوانن پەرلەمانی کوردستان کارابکرێتەوە و کابینەیەکی نوێی بەهێز دابمەزرێتن و خەلکی کوردستان چاوەروانی خۆشگوزەرەنیە لە لایان حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە.

هەروەها مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان و پەرلەمانتاری كوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە من وەکو تاکە نوێنەری پێکهاتەی تورکومان لە سەر ئاستی هەولێر لە پەرلەمانی کوردستان خۆم بۆ هیچ پۆستێکی سەرۆکایەتی پەرلامانی کورستان کاندید نە کردووە و گفتووگۆ دەکرێت کە پۆست بدرێتە نوێنەری پێکهاتەی مەسیحیەکان و ئێمە ئامادەین بۆ بەشداری کردن لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ سووریا

دڵشاد

لە عێراق تەمەنی خانەنشینی زیاد دەکرێت و هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە

یاسین

رێنوێنییەك لە بەڕێوەبەراتی گشتیی ئەزموونەکان سەبارەت بە تاقیکردنەوەی نیوەی وەرزی دووەم

سەڵاح