zagros news agency

“فارس عیسا” و “فایق زیدان” تاوتوێی چەند دۆسیەیەکی دادوەری تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 9ی تشرینی یەکەمی 2025، بەڕێز “فارس عیسا” سەرۆکى نوێنەرایەتى حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، سەردانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فیدراڵى کرد، و لەلایەن دادوەر “فایق زیدان” سەرۆکی ئەنجومەنەوە پێشوازی لێکرا.

لە میانی دیدارەکەدا، باس لە بارودۆخی ئێستا بە گشتی، و کاریگەری دەسەڵاتی دادوەری لەسەر بارودۆخی سیاسی عێراق کرا، ئەمە جگە لە ئامادەکارییە بەردەوامەکان، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، و ڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەری لە سەرخستنی ئەم پرۆسە دیموکراسییە.

هەروەها باس لەو تاوانانە کرا کە، لە سەردەمی ڕژێمی پێشوودا، بەرامبەر گەلی عێراق و بەتایبەت گەلی کوردستان ئەنجام دراون، وەک مەلەفی تاوانەکانی ئەنفال، بۆردومانی شاری هەڵەبجە بە چەکی کیمیاوى، و ئەنفالکردنی کوردانی بارزانی و فەیلی، که بەشێک لەو فایلانە یەکلا کراونەتەوە ، وبەشێکى دیکەیان هێشتا ماون.

بەڕێز “فارس عیسا” بەناوی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ، سوپاس و پێزانینی خۆی، بۆ ڕۆڵی بەڕێز زیدان دەربڕی، لە مامەڵەکردنی ئەرێنی و پیشەیی، لەگەڵ پرسە یاساییەکان و چارەسەرکردنی ناکۆکییە دەستوورییەکاندا.

لە کۆتایی دیدارەکەدا، سەرۆکى نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، بانگهێشتی بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فیدراڵى، بۆ سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد، بۆ بتەوکردنی پەیوەندییە دادوەرییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر. (زیدان) یش بەڵێنیدا لە دەرفەتی گونجاودا داوەتەکە، جێبەجێ بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی پێشمەرگە: فەرماندەی فیرقەی 1ـی پیادەی پێشمەرگە گۆڕدرا

سەڵاح

روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر

یاسین

ئەنجومەنی وەزیران دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت و دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی تاوتوێ كرد

سەڵاح