zagros news agency

گەڕەک و خانووە کۆنەکانی هەولێر دۆکیومێنت دەکرێن

 

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی 5/1/2026 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری شوێنەواری هەولێر و بەڕێوەبەری گرێبەستەکانی پارێزگا و بەڕێوەبەری ئەندازەی پارێزگا، لەگەڵ شاندێکی کۆمپانیای ڤیو پایۆنێر و کۆمپانیای پۆینت پاس لە دیوانی پارێزگا کۆبووەوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا بیروبۆچوون لەسەر پڕۆژەیەکی خۆماڵی گەنگەشە کرا، کە بریتی بوو لە دۆکیومێنتکردنی گەڕەک و خانووە کۆنەکانی شاری هەولێر و نۆژەنکردنەوەی مزگەوت و مەدرەسە و شوێنە شوێنەوارییە دێرینەکانی هەولێری پایتەخت، کە پێشتریش هەندێک لەو کارە دۆکیومێنتارییانەی کۆمپانیاکە لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە پراکتیزە کراون.
لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشیکردن لە پڕۆژە خۆماڵییەکە، باسی لە دێرینی شاری هەولێر و شوێنەوارە مێژووییەکانی کرد و جەختی لەسەر وردەکاریی جێبەجێکردنی پڕۆژەکەیان کردەوە، لیژنەیەکیشی ڕاسپارد بۆ ئەوەی زیاتر دیراسەی بابەتەکە بە شێوەیەکی زانستییانە بکەن و ڕێوشوێنی گونجاوی جێبەجێکردنی بۆ ڕێک بخەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەهۆی تەقینەوەی بەنزینخانەیەک کەسێک گیانی لەدەستدا

یاسین

لیژنەی باڵای ئەمنیی، بۆ پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە

سەڵاح

ئیسرائیل: ئەو مووشەکەی حزبوڵڵای هەڵیدایە بەرزایی گوڵان دروست‌کراوی ئێرانە

سەڵاح