zagros news agency

دڵنیایی بە هاووڵاتییان دەدرێ کێشەی خۆراک نیە

سەرۆكی یەكێتیی هاوردە و ناردنكاران رای دەگەیەنێت، كۆگەكان پڕن لە خۆراك و بازرگانی بەردەوامە، بۆیە هیچ نیگەرانییەك نییە لە دابینكردنی خۆراك.

ئەمڕۆ دووشەممە دووی ئادار، شێخ مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان سەرۆكی یەكێتیی هاوردە و ناردنكارانی كوردستان، رایگەیاند، دڵنیایی بە هاووڵاتییان دەدەین كە كۆگەكانمان پڕن لە خۆراك و پێویست ناكات بترسن.

زیاتر گوتی، پێشتر ئێمە كۆرۆنامان تێپەڕاند كە چەند سەخت بوو، ئەم دۆخەش كاتییە و تێدەپەڕێت، پێویست ناكات هاووڵاتییان بە لێشاو خۆراك بكڕن، ئەگەر دەروازەكانیش دابخرێن كارگەریی نەرێنی لەسەرمان نابێت، چونكە كۆگەكانمان پڕن لە خۆراك.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی

یاسین

پلەکانی گەرما لە عێراق بەرزدەبێتەوە

یاسین

سەرۆکی هەرێم ٢٤٠ ساڵەی بنیاتنانی سلێمانی پیرۆز کرد

سەڵاح