بەڕێز “فارس عیسا” سهرۆكى نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، سەردانی وەزارەتی بازرگانی فیدراڵی کرد،ولەلایەن وەزیری بازرگانی فیدراڵی “د.مستەفا نزار ئەلعانی” پێشوازی لێکرا.
لە سەرەتای ديدارهكهدا، بەڕێز “عیسا” پیرۆزبایی لە وەزیر کرد، بە بۆنەی دەستبەکاربوونی له پۆسته نوێيهكهى، وهیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە كارو ئهركهكانيدا.
لە دیدارەکەدا، کۆمەڵێک بابەتی بەرژەوەندی هاوبەشیان تاوتوێ کرد، بەتايبهتى ئەو کێشانەی ڕووبەڕووی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەبنەوە، لهوانهش شايسته داراييه نەدراوەکانیان، کە تا ئێستا خەرج نەکراون.
ههردوولا،جەختیان لە گرنگی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ زامنکردنی مافەکانیان و پاڵپشتیکردنی کەرتی کشتوکاڵ کردەوە.
هەروەها لە دیدارەکەدا، تاوتوێی پسولهى بەشە خۆراکی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان کرا، وجەختیان لە پێویستی چارەسەرکردنی ئاستەنگە ئیدارییەکانی پەیوەست بەم پرۆگرامە، وباشترکردنی كواڵتييهكهى، و دڵنیابوون لە دابەشکردنی بەسەر هاووڵاتیان لە ماوەی دیاریکراودا.
بهڕێز “فارس عیسا” جەختی لەوە کردەوە کە، جووتیارانی هەرێم ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە لە بەبازاڕکردنی بەرهەمەکانیان بۆ پارێزگاکانی دیکە، داوای لە وەزارەتی بازرگانی کرد، کە ئاستى هاوکاری و هەماهەنگی بەرز بکاتەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە، بە شێوەیەک کە دادپەروەری بۆ هەموو جووتیاران مسۆگەر بکات، و بەشداری بکات لە پاڵپشتیکردن و پەرەپێدانی ئابووری نیشتمانی.
لە کۆتایی ديدارهكهدا، بهڕێز “عیسا” بانگهێشتێکی فەرمی ئاراستەی وەزیری بازرگانی کرد بۆ ئەوەی سەردانی هەرێمی کوردستان بکات، و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی پەیوەندیدار ئەنجام بدات، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەش لە کەرتی بازرگانیدا.

