zagros news agency

ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەکات

ڕۆژی چوارشەممە (10ی حوزەیرانی 2026)، ئەنجومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، کۆ دەبێتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەسەر نەخشەڕێگەیەک بۆ بەردەوامیدان بە دانوستان لەسەر دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و کابینەی وەزاریی نوێی حکومەتی فیدڕاڵی، تاووتوێی سێ خاڵ دەکرێ:
1- پێشنیاری هێنانەکایەی دەستەیەکی باڵای وەزاریی هەماهەنگیی هەمیشەیی، بە ئەندامێتیی وەزیر و بەرپرسانی پەیوەندیداری هەردوو حکومەت.
2- دوابەرهەم و ئەنجامەکانی پەیوەست بە دۆسیەی نەوت لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی و دەرئەنجامی دواکۆبوونەوەی هەردوولا.
3- بابەتی داهاتە ناوخۆییەکان و ئەسیکۆدا لە هەرێمی کوردستان، خستنەڕووی خشتەی داهاتەکان و کاریگەرییەکانی دۆخی ناوچەکە و یەکلانەکردنەوەی دۆسیەی ئەسیکۆدا و کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆ.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

هەواڵی پەیوەندیدار

ئومێد خۆشناو له‌رێگای زاگرۆسه‌وه‌ هۆكاری گران بوونی نرخی به‌نزین و چاره‌سه‌ری باس ده‌كات

سەڵاح

ئومێد خۆشناو : كۆتایی بە كەمیپنی” هەولێر ” بۆ هاوكاری و یارمەتیدانی خوشک و برایانمان لە رۆژئاوای کوردستان هێنرا

یاسین

هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

سەڵاح