توێژینەوە زانستییەکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە کێشەکانی خەو تەنها پەیوەندییان بە پێش خەوتنەوە نییە، بەڵکو هۆکاری سەرەکی نەبوونی خشتەیەکی جێگیر بۆ هەستان لە خەو لە بەیانیاندایە.
خاڵە هەر گرنگەکان:
تێکچوونی کاتژمێری بایۆلۆجی: گۆڕانی بەردەوامی کاتی هەستان لە خەو، کاتژمێری بایلۆجی جەستە تێکدەدات و وا دەکات شەوانە بە ئەستەم بخەویتەوە.
کێشەی پەستانی خەو بەیانیان لە خەوهەستان لە کاتی جێگیردا ماددەی (ئادینۆسین) لە مێشکدا بە شێوازێکی تەندروست هاوسەنگ دەبێت، بەڵام درەنگ هەستان لە خەو ئەم هاوسەنگییە تێکدەدات.
مەترسییە تەندروستییەکان: توێژینەوەکان دەریخستووە کە ناجێگیریی خشتەی خەو مەترسیی تووشبوون بە جەڵتە و کێشەکانی دل زیاد دەکات، تەنانەت بۆ ئەو کەسانەی شەوانە 7 کاتژمێر دەخەون.
چارەسەر: هەستان لە خەو لە هەمان کاتدا هەموو ڕۆژێک (تەنانەت لە کۆتایی هەفتەشدا)، بە جیاوازییەکی کەمتر لە کاتژمێرێکدا.

