هەندێک لە دراوی ٢ یۆرۆیی، سەرەڕای کەمیی بەهای فەرمییان لە بازاڕی کۆکەرەوەکاندا بە چەندین بەرانبەری نرخەکەیان دەفرۆشرێن. چاپە دەگمەنەکان و هەڵە تایبەتەکان لە پرۆسەی لێدانی دراو دەتوانن پارەی وردەی ئاسایی بگوێزنەوە بۆ خەزێنەیەکی بەنرخ.
لە کاتی کڕینی ڕۆژانەدا کەس سەرنجی وردەی پارەکان نادات، بەڵام پسپۆڕان ئامۆژگاری دەکەن کە بە وردی سەرنجی دراوەکان بدرێت؛ چونکە بەهای هەندێکیان زۆر بەرزترە لەو ژمارەیەی لەسەریان نووسراوە.
تایبەتمەندییە دیارەکانی وەک دەگمەنی، کەمیی ژمارەی دروستکراو یان بوونی هەڵەی چاپ لە پرۆسەی بەرهەمهێناندا، بەهای دراوەکان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەکەنەوە.
بڕیار و چاپی یادگاریی ٢ یۆرۆیی وڵاتی مۆناکۆ لە ساڵی ٢٠٠٧ بەبۆنەی ٢٥ەمین ساڵیادی کۆچی دوایی شازادە گریس کلی، یەکێکە لە بەناوبانگترین دراوەکان.
بەپێی ئاماری بانکی ناوەندیی ئەورووپا، تەنها ٢٠ هەزار و ١ دانە لەم دراوە چاپ کراوە و پسپۆڕان بەهای یەک دانەی بە نزیکەی ٣,١٠٠ یۆرۆ دەخەملێنن. بێگومان ئەم دراوە لە سەرەتاوە ڕاستەوخۆ دەست کۆکەرەوان کەوتووە و نەکەوتووەتە ناو ئاڵوگۆڕی بازاڕەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گۆڤاری ئابووریی ئەڵمانی «WirtschaftsWoche»، هەڵەکانی دروستکردن ڕەنگە بەهای دراوەک بۆ ١٠٠ تا ٦٥٠ یۆرۆ بەرز بکەنەوه.
بۆ نموونە، دراوی یادگاریی «زاکسن-ئانهالت»ی ئەڵمانیا لە ساڵی ٢٠٢١دا، بە هەڵە لەسەر پارچە ئاسنی تایبەت بە دراوی ١ یۆرۆیی لێدرابوو؛ بەمەش ڕەنگی ئەڵقەی دەرەوەی زێڕین و ناوەندەکەی زیوی بوو، کە کۆمپانیای «Münzen Müller» بەهاکەی بە ١,٢٠٠ یۆرۆ خەمڵاندووە.
شارەزایان هۆشداری دەدەن کە هەموو نیشانەیەک بە مانای دەگمەنی نییه؛ بەڵکو هێمای دەنگۆ و دەستبڕینە لە ئینتەرنێتدا. بۆ نموونە بوونی پیتی بچووکی «S» لەسەر دراوی یۆنانییەکان، بە هەڵە وەک دەگمەن دەفرۆشرێت، لە کاتێکدا کورتکراوەی زاراوەی فنلەندایە (Suomi) و زیاتر لە ٧٠ ملیۆن دانەی لێ دراوە و هیچ بەهایەکی زێدەکی نییه.
ڕێنمایی بۆ خاوەن دراوه دەگمەنەکان:
ڕاوێژکاران جەخت دەکەنەوە کە ئەگەر دراوێکی جیاوازت دەستکەوت، بە هیچ جۆرێک پاکی نەکەیتەوە؛ چونکە سڕینەوە و دروستکردنی ڕووشانی بچووک بەهای دراوەکه لەلای کۆکەرەوان دادەبەزێنێت. باشترین ڕێگە، بردنێتی بۆ لای پسپۆڕ یان خانەی مەزاد بە مەبەستی خەمڵاندنی دروست.

