بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ پێنجشەممە 02-07-2026، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت. پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10-20) کم/ک و ئاراستەکەشی لە باکووری ڕۆژهەڵاتەوە بۆ باکووری ڕۆژئاوا دەگۆڕێت، مەودای بینینیش لە نێوان (8-10) کم دەبێت.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی هەینی 03-07-2026، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزێکی کەم بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشوور و ڕۆژئاوای هەرێم؛ پێشبینیش دەکرێت پلەکانی گەرما بە جێگیری بمێننەوە و نزیک بن لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. خێرایی با لەسەر ئاستی لەسەرخۆ بۆ مامناوەند (10-20) کم/ک دەبێت بە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوا، وە بەهۆی تۆزەکەوە مەودای بینین بۆ نێوان (7-9) کم کەم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:
هەولێر ئەمڕۆ 43 سبەی 43
سلێمانی ئەمڕۆ 39 سبەی 39
دهۆک ئەمڕۆ 40 سبەی 39
هەڵەبجە ئەمڕۆ 42 سبەی 43
چەمچەماڵ ئەمڕۆ 41 سبەی 41
زاخۆ ئەمڕۆ 42 سبەی 42
ئاکرێ ئەمڕۆ 40 سبەی 40
سۆران ئەمڕۆ 40 سبەی 40
پیرمام ئەمڕۆ 39 سبەی 39
حاجی ئۆمەران ئەمڕۆ 27 سبەی 29

