zagros news agency

زێڕ و زیو بازدانێکی گەورەیان لە نرخەکانیاندا تۆمارکرد

 

ئەمڕۆ شەممە، 4ـی تەممووزی 2026، بازاڕەکانی کانزا گرانبەهاکان لە کاتی داخستنی هەفتانەیاندا بازدانێکی مێژوویی و پێوانەیییان بەخۆوە بینی و نرخەکان لەسەر ئاستی جیهانی و بازاڕەکانی ناوخۆدا گەیشتنە بەرزترین ئاستی ئەم دواییانە.

​لە بازاڕە جیهانییەکاندا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە شێوەیەکی خێرا هه‌ڵکشا بۆ 4,175.69 دۆلار، یەک کیلۆگرام گەیشتە 134,251.71 دۆلار و یەک گرامیش بە 134.25 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

​هاوکات لە بازاڕەکانی ناوخۆشدا و بەپێی نوێترین نرخەکانی سەندیکای زێڕنگران، عەیارەی 22 بە 963,989 دینار، عەیارەی 21 بە 920,171 دینار و عەیارەی 18ـیش لەسەر 788,718 دینار جێگیر بوو.

​لەلایەکی دیکەوە، بازاڕی زیویش هاوشێوەی زێڕ ڕووی لە بەرزبوونەوەیەکی توند کرد، بە جۆرێک لە ئێستادا نرخی هەر ئۆنسەیەک زیو گەیشتووەتە 62.36 دۆلار، هەر کیلۆگرامێک بە 2,004.98 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی هەر گرامێکیش لەسەر 2 دۆلار جێگیر بووە.

​بۆ هۆکاری ئەم دۆخەش، شروڤەکارانی دارایی دەڵێن، ئامارەکانی بازاڕی کاری ئەمریکا نیگەرانییەکانی بەرزکردنەوەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندییەوە فیدراڵ ڕیزێرف لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵدا ڕەواندەوە؛ دوای بڵاوبوونەوەی ئامارەکان، بەهای دۆلار گەورەترین دابەزینی هەفتانەی بەخۆیەوە بینی، ئەوەش پاڵپشتیی زیاتری بۆ نرخی زێڕ دروستکرد و پاڵی بە نرخەکانەوە نا بەرەو ئەم ئاستە پێوانەییە نوێیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ناڕەزایی دەربڕین لە تاران بۆ ئازادکردنی ئافرەتێکی ئێرانی لە فەڕەنسا

یاسین

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی: هیچ دەستەیەکی کاتی بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵنابژێردرێت

سەڵاح

لە پارێزگای دهۆک بەدواداچوون بۆ کارەکانی لیژنەکانی سیستەمی گازی شل LPG دەکرێت

یاسین