zagros news agency

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمەباران هەیە

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمەباران هەیە

​بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ شەممە 04-07-2026، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵە هەور، بەڵام لە کاتەکانی شەودا ئەگەری بارینی نمەبارانێکی کەم هەیە بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و سنووری پارێزگای دهۆک و زاخۆ. پلەکانی گەرماش بە (2 بۆ 3) پلەی سیلیزی بەراورد بە دوێنێ نزم دەبنەوە، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10-20) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوا، وە مەودای بینین لە نێوان (9-10) کم دەبێت.
​سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی یەکشەممە 05-07-2026، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵە هەور لە کات و شوێنی جیاجیادا؛ پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. خێرایی با لەسەر ئاستی لەسەرخۆ بۆ مامناوەند (10-20) کم/ک دەمێنێتەوە بە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوا، مەودای بینینیش لە نێوان (8-10) کم دەبێت.
​بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:
​هەولێر ئەمڕۆ 40 سبەی 41
سلێمانی ئەمڕۆ 39 سبەی 40
دهۆک ئەمڕۆ 40 سبەی 40
هەڵەبجە ئەمڕۆ 41 سبەی 41
گەرمیان ئەمڕۆ 42 سبەی 43
زاخۆ ئەمڕۆ 40 سبەی 41
چەمچەماڵ ئەمڕۆ 40 سبەی 41
ئاکرێ ئەمڕۆ 40 سبەی 40
پیرمام ئەمڕۆ 35 سبەی 36
حاجی ئۆمەران ئەمڕۆ 32 سبەی 32

هەواڵی پەیوەندیدار

بانکی ناوەندی: کارتەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی بە نرخی فەرمی بۆ دابینکردنی پێداویستیی هاووڵاتییان لە دەرەوەی وڵات کار دەکەن

یاسین

سلێمانی.. به‌هۆی هه‌ڵڕشتنی له‌سه‌ر زه‌وی، ده‌ست به‌سه‌ر چوار تۆن ترشی هاڕاودا گیرا

سەڵاح

کچەکەی مایکل جاکسن داوای 600 ملیۆن دۆلار لە سامانی باوکی دەکات

ART