zagros news agency

کەشتییەکی گەورەی بە کەرەستەی نەوتی و کارەباییەوە گەیشتە بەندەری ئوم قەسر

 

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، کەشتیی “KSL FUYANG” کە لە بەندەری شەنگەهای چینەوە بەڕێکەوتبوو، لە بەندەری ئوم قەسڕی باکوور لەنگەری گرتووە و بارستەیەکی گەورە لە کەرەستەی نەوتی و کارەبایی لەسەرە.
بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتەکە، کۆمپانیای گشتیی بەندەرەکانی عێراق پێشوازیی لەم کەشتییە کردووە کە لەسەر لەنگەرگەی ژمارە (17) لە بەندەری ئوم قەسڕی باکوور وەستاوە و باری جۆراوجۆری هەڵگرتووە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە باری کەشتییەکە پێکهاتووە لە کەرەستەی پسپۆڕی بۆ سوودی ئەو کۆمپانیا نەوتییانەی کە لە عێراقدا کار دەکەن، لەگەڵ دوو مۆلیدەی گەورەی کارەبایی کە کێشی هەر یەکێکیان دەگاتە (163) تۆن، لەپاڵ بڕێکی زۆر لە بۆریی نەوتی؛ بە گشتی ژمارەی پارچە بارکراوەکان لەسەر پشتی کەشتییەکە گەیشتووەتە نزیکەی (1350) پارچە.
وەزارەتی گواستنەوە ئاماژەی بەوەش کردووە کە کارەکانی دابەزاندنی بارەکە بەپێی پلانێکی کارپێکردنی تۆکمە و بە بەکارهێنانی نوێترین شێوازە تەکنیکییەکان بەڕێوەدەچێت. پێشوازیکردن لەم جۆرە بارە تایبەتانەش گوزارشت لە ئامادەیی بەرز و توانای لۆجستیی بەندەرەکانی عێراق دەکات بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ جۆرە جیاوازەکانی کاڵا و شتومەکدا.
بەیاننامەکە ڕوونکردنەوەی داوە کە کۆمپانیاکە بەپێی ڕێنماییەکانی وەزیری گواستنەوە، وەهب حەسەنی، بەردەوامە لە پەرەپێدانی کارەکانی کە جەخت لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکانی بەندەرە عێراقییەکان دەکاتەوە بەپێی بەرزترین ستانداردە نێودەوڵەتییەکان، بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی جووڵەی بازرگانی و وەبەرهێنان و دابینکردنی پێداویستییەکانی کەرتە بەرهەمهێنەرەکانی وڵات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ته‌نها له‌ ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا زیاتر له‌ 200 هه‌زار گه‌شتیار هاتوونه‌ته‌ هه‌رێم

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی یۆنان دەکات

سەڵاح

نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی خێراییی گەڕانەوەی ئەفغانستانیان لە ئێرانەوە هۆشداری دەدات

یاسین