zagros news agency

سه‌رۆكی حکومەت له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانی فیدراڵ كۆبووه‌وه‌

 

ئەمڕۆ شەممە 5/23، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، لەگەڵ عەلی فالح ئەلزەیدی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ کۆبووەوە.

له‌ کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزباییی دەستبەکاربوون لە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و دەربڕینی پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ سەرخستنی حکومەتەکەی لەپێناو خزمەتکردنی گشت پێکهاتە و هاووڵاتییانی عێراق بێ جیاوازی دووپات کردەوە، سەرۆکی حکومەت جەختیشی لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بەشێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی کوردستان کردەوە.

سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی سەرۆکی حکومەت دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە ئێمە هەموومان هاوبەشین لەم وڵاتەدا و ئامانجمان چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتن و خزمەتکردنی هەموو هاووڵاتییان و پێکهاتەکانە بێ جیاوازی.

هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پتەوکردنی هاریکاری و هاوئاهەنگی لەنێوان هەردوو حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و تێپەڕاندنی ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ەوە تورکیا ٤٦٧ پەنابەری سووریای دیپۆرت کردووەتەوە

سەڵاح

بارسا چاوی لە یاریزانێکی هۆڵەندییە

یاسین

لیوا عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت بۆ زاگرۆس: ده‌مانه‌وێت ڕاستییه‌كان ئاشكرا بكرێت و په‌رده‌پۆشی قبوڵناكرێت

یاسین