zagros news agency

پاکستان و کوێت لەسەر ڕێککەوتنێکی سەربازیی فراوان کۆدەبنەوە

 

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ڕۆیتەرز، حکومەتی پاکستان و دەوڵەتی کوێت بۆ واژۆکردنی پەیماننامەیەکی سەربازیی گشتگیر لە قۆناغی سەرەتایی دانوستاندان. لە بەرامبەر دابینکردنی پاراستنی سەربازی، پاکستان داوای پەرەپێدانی هاوکارییەکانی وزە و وەبەرهێنان لە کوێت دەکات.

سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کوێت خوازیارە ڕێککەوتنێکی هاوشێوەی ڕێککەوتنی نێوان “پاکستان و سعودیە” واژۆ بکات. داواکارییەکانی کوێت بریتین لە:

  • جێگیرکردنی هەزاران سەربازی پاکستانی لەسەر خاکی کوێت.
  • دابینکردنی فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن).
  • جێگیرکردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی پاکستانی.

لە بەرامبەر ئەم پاڵپشتییە سەربازییەدا، ئیسلام ئاباد دەیەوێت ئاسایشی وزەی وڵاتەکەی بپارێزێت. پێشنیارەکان بریتین لە دروستکردنی کۆگای گەورەی سووتەمەنی لەلایەن کوێتەوە لە ناو خاکی پاکستان و زیادکردنی هەناردەی نەوت و دیزڵ بۆ ئەو وڵاتە بە مەرجی ئاسان.

دانوستانەکان لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بەهۆی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە دۆخێکی هەستیاردایە. بەرپرسێکی ئەمنی پاکستان ڕایگەیاندووە: “کوێت داوای هەموو شتێک دەکات، بەڵام دەبێت ڕاشکاو بین؛ لەم قۆناغەدا ناتوانین بیر لە ناردنی هێزی شەڕکەر بکەینەوە.”

ئەم هەنگاوەی کوێت دوای ئەوە دێت کە وڵاتانی کەنداو بە دوای جێگرەوەی دیکەدا دەگەڕێن بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکانیان، وەک ئاماژەیەک بۆ کەمبوونەوەی متمانەی تەواو بە چەترە بەرگرییەکەی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.

تەنها کوێت نییە کە چاوی لە توانا سەربازییەکانی پاکستانە؛ سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە بەحرەین و ئوردنیش ئارەزووی خۆیان بۆ ڕێککەوتنی هاوشێوە نیشانداوە. هەروەها دەنگۆی ئەوە هەیە کە پاکستان، تورکیا و سعودیە خەریکی ئامادەکردنی ڕەشنووسی پەیماننامەیەکی بەرگریی هاوبەشن.

تاوەکو ئێستا وەزارەتی بەرگری پاکستان و وەزارەتی ڕاگەیاندنی کوێت بە فەرمی لێدوانیان لەسەر وردەکاریی ئەم دانوستانانە نەداوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بارانی بە لیزمە ئەستەنبووڵی گرتەوە

سەڵاح

یاری هەمستەر کۆمبات کۆتایی پێدێت

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: ڕێككه‌وتنێكى نوێمان له‌گه‌ڵ ئێراندا ده‌بێت

یاسین