zagros news agency

نرخەکانی نەوت لە کاتی داخستنی بازاڕدا کەمێک پاشەکشەیان کرد

 

​ئەمڕۆ شەممە، 25ی تەممووزی 2026، لەگەڵ داخستنی مامەڵەکانی هەفتە لە بازاڕەکانی وزەدا، نرخەکانی نەوت بە جۆرێک لە بەدەستهێنانی قازانج و پاشەکشەی کاتی مامەڵەکانیان کۆتایی پێهێنا، ئەمەش دوای ئەوەی لە میانی مامەڵەکانی دوێنێدا بەهۆی چڕبوونەوەی شەڕ و گرژییە سەربازییەکان ئاستێکی پێوانەیی و مێژوویی نوێیان تۆمارکردبوو.

​دوێنێ لەگەڵ هەڵکشانی ئاڵۆزییەکان لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت ئاستی سێ ژمارەیی تێپەڕاند و گەیشتە 101.81 دۆلار، هەروەها نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی سووکی تەکساسی ئەمریکیش گەیشتە 93.18 دۆلار. بەڵام لە کۆتا کاتژمێرەکانی مامەڵەی هەفتانەدا، بازرگانان ڕوویان لە فرۆشتنی گرێبەستەکان کرد بۆ بەدەستهێنانی قازانج، ئەمەش وایکرد نرخەکان لە کاتی داخستندا کەمێک بێنە خوارەوە.

​لە گۆڕانکارییەکانی کاتی داخستنی بازاڕدا، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت نیشتەوە سەر 96.78 دۆلار، کە بەراورد بە ئامارەکانی ڕۆژی پێنجشەممە (95.94 دۆلار) بە بڕی 0.84 دۆلار بەرزبوونەوەی هەفتانەی نیشانداوە. هاوكات، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی سووکی تەکساسی ئەمریکیش لە کاتی داخستندا گەیشتە 89.31 دۆلار، کە بە هەمان شێوە بەراورد بە دواین ئاماری پێنجشەممە (88.13 دۆلار) بە بڕی 1.18 دۆلار بەرزبووەتەوە.

​ئەم جووڵەیەی نرخەکان لە کاتی داخستنی بازاڕی هەفتانەدا پێشان دەدات کە سەرەڕای پاشەکشە کاتییەکە، بازاڕی جیهانیی وزە هێشتا لەژێر شۆکی ئاڵۆزییە سەربازییەکاندا دەپڵپڵێت و وەبەرهێنەران بە ترس و وریاییەوە چاوەڕوانی دەستپێکردنەوەی مامەڵەکان لە هەفتەی داهاتوودا دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوپاسالاری پێشمەرگە وادەی کۆتاییهاتنی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی ئاشکرا کرد

یاسین

سەربازێکی پێشووی به‌ریتانیا زانیاری هه‌ستیاری به‌ ئێران داوه‌، سزای 14 ساڵ زیندانی درا

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق دەكات

سەڵاح