zagros news agency

نوێترین نرخەکانی زێڕ و زیو لە کاتی داخراندا

 

ئەمڕۆ شەممە، 25ـی تەممووزی 2026، بازاڕەکانی کانزا گرانبەهاکان لە کاتی داخرانی هەفتانەیاندا ڕووبەڕووی شەپۆلێکی توندی دابەزین بوونەوە و نرخەکان لەسەر ئاستی جیهانی و بازاڕەکانی ناوخۆدا پاشەکشەیەکی بەرچاویان بەخۆوە بینی.

​لە بازاڕە جیهانییەکاندا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ دابەزی بۆ 4,052.84 دۆلار، یەک کیلۆگرام کەمبووەوە بۆ 130,301.99 دۆلار و یەک گرامیش لەسەر 130.3 دۆلار جێگیر بوو.

​هاوکات لە بازاڕەکانی ناوخۆشدا و بەپێی نوێترین نرخەکانی سەندیکای زێڕنگران، بەهای عەیارەکان نزمبوونەوەی زیاتریان تۆمارکرد و عەیارەی 21 چووەوە ژێر هێڵی 900 هەزار دینار؛ عەیارەی 22 دابەزی بۆ 935,939 دینار، عەیارەی 21 پاشەکشەی کرد بۆ 893,397 دینار و عەیارەی 18ـیش گەیشتە 765,768 دینار.

​لەلایەکی دیکەوە، بازاڕی زیویش هاوشێوەی زێڕ لەژێر فشاری دابەزیندایە، بە جۆرێک لە ئێستادا نرخی هەر ئۆنسەیەک زیو هاتووەتە خوارەوە بۆ 58.16 دۆلار، هەر کیلۆگرامێک بە 1,869.79 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی هەر گرامێکیش لەسەر 1.87 دۆلار جێگیر بووە.

​شروڤەکارانی دارایی ئاماژە بەوە دەکەن، ئەم پاشەکشەیەی نرخەکان لە کۆتایی هەفتەدا بەهۆی بەهێزبوونی بەهای دۆلار و سوودوەرگرتنی وەبەرهێنەران لە قازانجەکان دروستبووە، لە کاتێکدا چاوەڕوانییەکان بۆ بڕیارەکانی داهاتووی بانکی ناوەندیی ئەمریکا فیدراڵ ڕیزێرف و کاریگەرییەکانی بازاڕی وزە بەردەوامن لە دروستکردنی فشار لەسەر کانزا گرانبەهاکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕۆژنامەی تەلەگراف: حزبوڵڵای لوبنان چەکی ئێرن لە فڕۆکەخانە دەشارێتەوە

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە

گوران

ڤەنزوێلا؛ ١٦٤ گیانلەدەستدان و نزیکەی ١٠٠٠ بریندار بەهۆی دوو بوومەلەرزەی وێرانکەر

سەڵاح