zagros news agency

وەزارەتی بەرگری عێراق دەنگۆیەک ڕەتدەکاتەوە

 

وەزارەتی بەرگری عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 13ـی ئابی 2026، بە فەرمی هەواڵی پاشەکشەی هێزەکانی سوپای لە خاڵە سەربازییەکانی نێوان قەزای خورماتو و پارێزگای کەرکووک ڕەت کردەوە و دووپاتیکردەوە، ئەوەی ڕووی داوە تەنها گۆڕانکاریی لۆجستیک و سەربازی بووە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لەلایەن گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری، یەحیا رەسول ڕایگەیاند “هیچ ڕاستییەک لەو هەواڵانەدا نییە کە لە هەندێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندندا سەبارەت بە پاشەکشەی سوپای عێراق لە خاڵە سەربازییەکانی نێوان خورماتو و کەرکووک بڵاو کراونەتەوە”.
ڕوونی کردەوە، “ئەوەی ئەنجامدراوە بریتی بووە لە دووبارە بڵاوپێکردنەوە، گۆڕین و مانۆڕی سەربازیی کەرتەکان، لەگەڵ بەهێزکردنی هەندێک پێگەی سەربازی بە هێزی زیاتر، کە ئەمەش بەشێکە لە پلە و ڕێکارە سەربازییە پەسەندکراوەکان و هیچ پەیوەندییەکی بە پاشەکشەکردن لە شوێنە سەربازییەکانەوە نییە”.

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیەندراوی کۆبوونەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی چێک دەکات

سەڵاح

نەخشەیەکی گەردوونی بێوێنە؛ زانایان لە پەردە لادان لە نهێنی “وزەی تاریک” نزیک دەبنەوە

سەڵاح