هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای کەشناسی، نوێترین پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ناوچەکە بلاوی کردوتەوە و ئاماژەی بەوە کرد، کە بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی شێی ڕێژەیی، گۆڕانکاری لە کەشی ناوچەکەدا ڕوودەدات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەو شارەزایەی کەشناسی ڕایگەیاندویە؛ بەهۆی گەیشتنی شێی ڕێژەیی بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و بەشێک لە ڕۆژئاوای عێراق، پێشبینی دەکرێت هەوری بەرز و مامناوەند لە ئاسمانی ناوچەکەدا دروست بن.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی ڕوونیشیکردوتەوە، لەگەڵ پەیدابوونی ئەو هەورانەدا، لە هەندێک ناوچە بە شێوەیەکی دیارینەکراو ئەگەری ڕشێنەی بارانی هاوینە هەیە.
سەبارەت بە کەشوهەوای چەند ڕۆژی داهاتووش، ئەو شارەزایە هۆشداری دا کە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا کاریگەرییەکانی ئەم ناسەقامگیرییە لە کەشوهەوادا زیاتر دەبێت و پێشبینی گۆڕانکاری زیاتر دەکرێت.

