zagros news agency

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی لە پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی بەردەڕەش دەکات

 

بەبۆنەی پێنجەمین ساڵیادی دەستپێکردنی پەخشی و دەستبەکاربوونی، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر، ستاف و تەواوی کارمەندانی ڕادیۆی بەردەڕەش کرد.

لە پەیامەکەدا، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی وێڕای دەربڕینی گەرمترین پیرۆزبایی لە ستافی ڕادیۆکە و بیسەرانی، هیوای خواستووە کە بۆ ساڵانی داهاتوو ڕادیۆی بەردەڕەش بتوانێت هەنگاوی گەورەتر بنێت و پەرەی زیاتر بە کارەکانی بدات.

هەروەها ئاماژە بەوە دراوە کە ئومێدەوارن ئەم دەزگا ڕاگەیاندنە بەردەوام بێت لە خزمەتکردنی بواری ڕۆشنبیری و میدیایی لە دەڤەری بەردەڕەش و ڕۆڵی ئەرێنی خۆی لەو ناوچەیەدا بگێڕێت، لە کۆتاییشدا هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ خواستوون.

ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:

بەڕێزان بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و هونەرکاران و سەرجەم کارمەندانی ڕادیۆی بەردەڕەش

بە بۆنەی (٥)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی بەردەڕەش، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی هێژا و بیسەرانی هێژای ڕادیۆکەتان دەکەین، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داهاتوو هەنگاوی باشتر بنێن و لەو دەڤەرە خۆشەویستە زیاتر خزمەتی بواری ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن بکەن و، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٨ی ئابی ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سەڵاح

“فارس عيسا” پێشوازى له‌ ميرى ئێزيديان “حازم ته‌حسين بێگ” ده‌كات

دڵشاد

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە عوسمان بایدەمیر دەکات

سەڵاح