zagros news agency

شکستهێنانی گواستنەوەی مارتینێز بۆ یۆڤینتۆس

فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووسی دیاری گواستنەوەکان لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسەوە ئاشکرای کرد کە گواستنەوەی ئیملیانۆ مارتینێزی گۆڵچی ئەرجەنتینی و یانەی ئاستۆن ڤێلا بۆ یۆڤینتۆس بە یەکجاری شکستی هێناوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆمانۆ، هۆکاری سەرەکیی تێکچوونی دانوستانەکان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئاستۆن ڤێلا داوای هەشت ملیۆن و پێنج سەد هەزار پاوەندی جێگیری دەکرد بەبێ هیچ گۆڕانکارییەک، کە ئەمەش لەلایەن یۆڤانتۆسەوە بە زۆر دەستنیشان کرا و وایکرد یانە ئیتاڵییەکە لە دانوستانەکان بکشێتەوە.

لە لایەکی ترەوە، ئاستۆن ڤێلا ڕێککەوتنی لەگەڵ زایۆن سۆزۆکیی گۆڵچی ژاپۆنیی یانەی پارما ئەنجامداوە بەرامبەر 30 ملیۆن یۆرۆ کە بە پاشکۆکانەوە دەگاتە 35 ملیۆن یۆرۆ، ئەمەش کێبڕکێیەکی سەخت لە هەڵبژاردنی گۆڵچی سەرەکی لەگەڵ مارتینێز لەژێر ڕاهێنەرایەتیی ئۆنای ئیمری دروست دەکات.

دوای ئەم پێشهاتانە، یۆڤینتۆس بە خێرایی ڕووی لە گۆگلیێلمۆ ڤیکاریۆی گۆڵچی توتنهام کردووە تاوەکو بە شێوەی خواستن لەگەڵ بەندکردنی بڕگەی کڕینی هەمیشەیی بێنێتە ڕیزەکانییەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکلاییکەرەوە.. بزانە ئێمباپێی بەشداری یاری داهاتوو دەکات؟

یاسین

یانەیەکی گەورەی ئیتاڵی هەوڵی گواستنەوەی براهیم دیاز دەدات

sarkar

مان سیتی: خولی نایابی ئینگلیزی یانەکان بەلاڕێدا دەبات

یاسین