نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی وەرگرتنی نیشانی باڵای قەداسەتی پاپای ڤاتیکان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک مەسعوود بارزانی کرد و ڕایگەیاند، ئەم ڕێزلێنانە پێزانینە بۆ ڕۆڵی مێژوویی جەنابیان لە پاراستنی مافی پێکهاتەکان.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە: “بەخشینی ئەم نیشانە باڵایە بە جەنابی سەرۆک بارزانی، پێزانینێکی نێودەوڵەتییە بۆ ئەو ڕۆڵە دیارەی کە لە پاراستنی مافەکانی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەیییەکان لە کوردستان و عێراقدا گێڕاویەتی.”
نێچیرڤان بارزانی جەختی لەوەش کردەوە کە ئەم ڕێزلێنانە تەنها بۆ کەسایەتی سەرۆک بارزانی نییە، بەڵکو “مایەی شانازیی تەواوی هەرێمی کوردستان و پێزانینە بۆ کولتووری پێکەوەژیان، یەکترقبووڵکردن و لێبوردەیی وەک تایبەتمەندییەکی ڕەسەنی کۆمەڵگەی کوردستان.”
ئهمهش دهقی پیرۆزبایینامهكهیه:
به بۆنەی وەرگرتنی نيشانى باڵای قەداسەتی پاپای ڤاتیکانەوه، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابی سەرۆک مەسعوود بارزانی دەکەم. بەخشینی ئەم نيشانه باڵایە بە جەنابيان، پێزانینە بۆ ڕۆڵى دياريان لە پاراستنى مافهکانی پێکهاتەكان لە کوردستان و عێراق.
ئەم ڕێزلێنانە مایەی شانازيی هەرێمی کوردستان و پێزانينه بۆ کولتووری پێکەوەژیان، يهكترقبووڵکردن و لێبوردەیی وهك تایبەتمەندیی کۆمەڵگهى کوردستان، ههروهها بۆ ئەو بەها مرۆیییانەى گەلەکەمان كه هەمیشە پابهنديان و پەرۆشی پاراستنيانه.
ههر بەو بۆنەیەوە، دووپاتی دەکەینەوە کە هەرێمی کوردستان بۆ ههميشه به نیشتمانێکی ئارام بۆ تەواوی پێکهاتەکانی و پەرۆش بۆ پاراستنی فرەيی و ماف و ئازادییەکانی هەمووان و بۆ چەسپاندنی بەهاکانی ئاشتی، پێکەوەژیان و ڕێزگرتنی بەرامبەر، دهمێنێتهوه.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٦/٨/٢١

