zagros news agency

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید مەهدی خۆشناو دەکات

 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدی سەرکردە مەهدی خۆشناو کرد، بەبۆنەی کۆچی دوایی خاتوو (نەجیبە شێخ ئەسعەد نەقشبەندی) هاوسەری ناوبراو.

لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی حکومەت هاوخەمی قووڵی خۆی بۆ بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردوو دەربڕی و ڕایگەیاند: “بۆ کۆچی دوایی خاتوو نەجیبە شێخ ئەسعەد نەقشبەندی، هاوسەری شەهید مەهدی خۆشناو ، پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.”

هەروەها سەرۆکی حکومەت لە پەروەردگاری مەزن داواکارە، گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامی بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت.

ئەمەش دەقی پرسەناکەیە:

بۆ کۆچی دوایی خاتوو نەجیبە شێخ ئەسعەد نەقشبەندی، هاوسەری شەهید مەهدی خۆشناو ، پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم .

خودای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت.

 

 

‎مەسرور بارزانی

‎سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

29 ئاب 2026

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینێکى دیکەى تۆمار کرد

سەڵاح

ئێران… به‌هۆی لافاو 7 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

سەڵاح

هەردوو ئەنجومەنی ئابووریی فیدراڵ و هەرێم کۆبوونەوە و جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە

یاسین