zagros news agency

مەکتەبی سیاسیی پارتی پیرۆزبایی لە سەرکەوتنی دووەمین کۆنگرەی سەندیکای ئەندازیاران دەکات

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی کۆتایی هاتن و سەرکەوتنی کارەکانی دووەمین کۆنگرەی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی نەقیب و ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵا و سەرجەم ئەندازیاران کرد.

لە پەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتیدا هاتووە: “بە بۆنەی بەستن و سەرکەوتنی دووەمین کۆنگرەی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان، پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی نەقیب و ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵا، بەرپرسی بەش و لیژنە و لقەکانی سەندیکا و سەرجەم ئەندازیارانی کوردستان دەکەین.”

مەکتەبی سیاسی سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی نەقیب و ئەندامانی پێشووی ئەنجوومەنی باڵا و لقەکانی سەندیکا کردووە، کە لە ساڵانی ڕابردوودا وێڕای بوونی ئاستەنگ و بەربەستەکان، دڵسۆزانە ئەرکەکانیان ڕاپەڕاندووە و درێغیان نەکردووە لە خزمەتکردنی ئەو توێژە گرنگەی کۆمەڵگا.

هەروەها لە پەیامەکەدا هیوای ئەوە خوازراوە کە بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆنگرە لە ئاست گۆڕانکارییەکانی قۆناغەکە و پیشەی گرنگی ئەندازیاریدا بن، هەروەها بەرنامە و پلانی داهاتووی سەندیکاکە ببێتە وەڵامدەرەوەی خواستی ئەندازیارانی ئازیزی کوردستان.

لە کۆتاییدا، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان وێڕای دووبارەکردنەوەی پیرۆزبایی، جەختی لەسەر پاڵپشتی بەردەوامی خۆی بۆ سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان کردووەتەوە.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٣٠ی ئابی ٢٠٢٦

 

هەواڵی پەیوەندیدار

پەرلەمانتارێک بە تۆمەتی پلانگێڕی بۆ کودەتا دەستگیر دەکرێت

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو به‌ختيار ئاوڕه‌حمان ئاغاى نۆڕک ده‌كات

یاسین

سەرۆك بارزانی: دەركردن و لێسەندنەوەی ناسنامە لە سەدان هەزار خوشك و برای كوردی فەیلی تاوان و زوڵمێكی زۆر گەورە بوو

سەڵاح