zagros news agency

كارەكانی نەخۆشخانە گەورەكەی شێرپەنجە لە هەولێر لە تەواوبوون دایە

 

نەخۆشخانە گەورەكەی شێرپەنجە لە هەولێر، کە گەورەترین نەخۆشخانەیە بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجە لە عێراق، كارەكانی لە قۆناغی كۆتایی دایە و خەریكە تەواو دەبێت.

بەردی بناغەى پڕۆژەی نەخۆشخانەی شێرپەنجە بە تواناى 150 قەرەوێلە لە هەولێر لە ئەیلوولی ساڵی 2024 لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دانرا.

ئامانجی سەرەکیی ئەم پڕۆژەیە پێشخستنی کەرتی تەندروستی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی پزیشکیی پێشکەوتووە بۆ هاووڵاتییان.

نەخۆشخانەکە لەڕووی باڵەخانە و ڕووپۆشەوە، بەتەواوی کۆتایی هاتووە و لە ئێستادا لە قۆناغی کارە ئەلیکترۆمیکانیکییەکاندایە، کە ئەمەش قۆناغی کۆتاییی پڕۆژەکەیە و لە داهاتوویەکی نزیکدا دەكەوێتە خزمەت هاووڵاتییان.

نەخۆشخانەکە یەکەم گەورەترین نەخۆشخانەی شێرپەنجەیە لە عێراق و سێیەم نەخۆشخانەیە لە سەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەتوانێت لە ڕۆژێکدا پێشوازی لە 1000 نەخۆش بکات لە بەشی ڕاوێژکاری.

هاوکات دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی گشت جۆرەکانی شێرپەنجە لەخۆ دەگرێت، لەوانە: سەنتەری چارەسەری بە تیشک، هۆڵەکانی چارەسەری کیمیایی، ژوورەکانی خەواندن و مانەوەی نەخۆش لەگەڵ بەشی فریاکەوتن.

دابینکردنی ئەو چارەسەرانەی کە لە پێشوودا لە کوردستان بەردەست نەبوون، وەک چارەسەر بە تیشکی ناوەکی، لەو نەخۆشخانەیە بەردەست دەبێ.

ئەم پڕۆژەیە یەکێکە لە دەستکەوتە گرنگەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە چارەسەرە پزیشکییەکان بەشێوەیەکی پێشکەوتوو پێشکەش دەکات و نەخۆشان بۆ چارەسەرەکانیان پێویستییان بە دەرەوەى وڵات نابێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچی هەولێری پایتەخت، وەک باشترین شوێنی گەشتیاری لە ئاسیا بۆ ساڵی 2026 دەستنیشانكرا؟

دڵشاد

به‌ گوژمه‌ی 600 ملیۆن دینار پڕۆژه‌یه‌كی قیرتاوكردن و دروستكردنی ئاوه‌ڕۆ جێبه‌جێ كرا

سەڵاح

ئەمەریکا نزیکەی 15 هێندە بودجەی سوپای وڵاتەکەی لە ئەورووپا کەم دەکاتەوە

سەڵاح