لە پەیامەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندووە: “بەبۆنەی ڕۆژی نیشتمانیی شانشینی عەرەبیی سعوودیەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خادمی حەرەمەینی شەریفەین شا سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعوود، هەروەها ئاراستەی شازادەی جێنشین و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران خاوەن شکۆی شاهانە محەممەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعوود و حکوومەت و گەلی برای شانشینی عەرەبیی سعوودیە دەکەم.”
سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕای دەربڕینی هیوای پێشکەوتن و گەشەسەندنی بەردەوام بۆ شانشین و گەلەکەی، ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردووە و دەڵێت: “شانازی بە پەیوەندیی دۆستانە و هاوکاریی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ شانشینی سعوودیە دەکەین.”
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێم جەختی کردووەتەوە: “چاومان لەوەیە ئەو پەیوەندییانە بەرەوپێش ببەین و ئاسۆکانی فراوانتر بکەین، بە جۆرێک لە خزمەت بەرژەوەندییە هاوبەشەکاندا بێت و ببێتە مایەی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.”

