zagros news agency

گوتەبێژی حزبی سۆسیالیست لە ڕێگەی زاگرۆسەوە هۆشداری دەدات

 

فەرهاد تۆفیق، گوتەبێژی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، لە لێدوانێکدا بۆ (زاگرۆس )، هۆشداری دا لە مەترسییەکانی قۆناغی دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق و جەختی لەسەر پێویستیی ئامادەکاریی ئەمنی کردەوە.
ناوبراو ڕوونیشی کردەوە کە لە ئەنجامی ئەم پاشکشەیە، ڕەنگە چەکدارانی داعش لە ناوچە سنوورییەکانی مادەی ١٤٠ و ناوچە جێناکۆکەکان دەستکراوەتر بن و دۆخەکە بۆ سەرهەڵدانەوەیان گونجاوتر بێت.

سەبارەت بە هەرێمی کوردستانیش، ئاماژەی بەوە دا کە مەترسییەکی لەو شێوەیە لە ناوخۆی هەرێمدا بوونی نییە؛ چونکە ژینگە و پێکهاتەی ئەمنی و کۆمەڵایەتیی کوردستان ڕێگە بە گەشەکردن و سەرهەڵدانەوەیان نادات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر پێشهاتێکی ئەمنی لە ئامادەباشی و هۆشیاریی تەواودا بن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیسرائیل: قوبەی ئاسنینی ئیسرائیل بەرگرییەکی باشی کردووە

یاسین

پەیامى پەیامى پیرۆزبایى مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ بزووتنەوەى گۆڕان

سەڵاح

ئایا ڕۆیشتن بەپێی پەتی بۆ تەندروستیی مرۆڤ بەسوودە؟

یاسین