zagros news agency

کەشناسیی هەرێم کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە؛ سبەی پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی، ڕەوشی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، بەپێی پێشبینییەکانیش سبەی پلەکانی گەرما کەمێک بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسی، ئەمڕۆ هەینی ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت لەنێوان (١٥ بۆ ٢٥) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا دەبێت. هەروەها مەودای بینین لەنێوان (٨ بۆ ١٠) کم دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی شەممە، کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە کە ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەمێنێتەوە، بەڵام پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ، بە گشتی (١ بۆ ٢) پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.

بەپێی نەخشەی کەشناسی، بەرزترین پلەی گەرما لەسەر ئاستی ناوچەکە لە سنووری گەرمیان تۆمار دەکرێت کە دەگاتە ٤٢ پلەی سیلیزی، هەروەها نزمترین پلەش لە ناوچە شاخاوییەکان و لە حاجی ئۆمەران دەبێت کە لەنێوان ٢٧ بۆ ٢٨ پلە دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو لە شار و ناوچەکان بە پلەی سیلیزی:

  • هەولێر: ئەمڕۆ ٣٦ | سبەی ٣٨

  • سلێمانی: ئەمڕۆ ٣٦ | سبەی ٣٧

  • دهۆک: ئەمڕۆ ٣٦ | سبەی ٣٧

  • هەڵەبجە: ئەمڕۆ ٣٩ | سبەی ٣٩

  • چەمچەماڵ: ئەمڕۆ ٣٧ | سبەی ٣٩

  • زاخۆ: ئەمڕۆ ٣٥ | سبەی ٣٧

  • سۆران: ئەمڕۆ ٣٤ | سبەی ٣٦

  • ئاکرێ: ئەمڕۆ ٣٥ | سبەی ٣٧

  • پیرمام: ئەمڕۆ ٣٤ | سبەی ٣٦

  • گەرمیان: ئەمڕۆ ٤٢ | سبەی ٤٢

  • حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ ٢٧ | سبەی ٢٨

هەواڵی پەیوەندیدار

نەیشینزلیگ.. هۆڵەندا بە ئەنجامێکی گەورە شکستی بە بوسنە هێنا

یاسین

سەرۆک بارزانی و سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە

دڵشاد

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ بنه‌ماڵه‌ى هۆگر شاڵى ده‌كات

دڵشاد