zagros news agency

سەرچاوەیەکی باڵا لە سۆمۆە بۆ زاگرۆس: هیچ پاساوێک بۆ هێرشکردنە سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم نەماوە و دەمانەوێت هەناردەی هەرێم بۆ 450 هەزار بەرمیل بەرزبکەینەوە

 

سەرچاوەیەکی باڵا لە کۆمپانیای نەوتی نیشتیمانی ناسراو بە سۆمۆی عێراق بە ئاژانسی زاگرۆسی ڕاگەیاند کە عێراق ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی بەرزکردووەتەوە و گەیشتووەتە نزیکەی سێ ملیۆن بەرمیل، کە لە ڕێگەی بەەندەرە جیهانییەکانەوە ڕەوانە دەرەوە دەکرێت.
ئەو سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە کە بەهۆی کشانەوەی تەواوی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و گرتنەبەری جۆرێک لە مسۆگەری لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان، هیچ پاساوێک بۆ هێرشکردنەسەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن گرووپەکانەوە نەماوە.
سەبارەت بە داهاتووی هەناردەش،

ئەوەشی خستەڕوو کە داواکاریی سەرەکیی بەغدا لە هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ چوار سەد و پەنجا هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرز بکرێتەوە، و چاویان لەوەیە دوای گەڕانەوەی کۆمپانیا نەوتییەکان و دەستپێکردنەوەی کارەکانیان، ئەم ئامانجە بێتە دی، سەرەڕای ئەوەی کە ئەم پرۆسەیە پێویستی بە کات هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ: لە ماوەی 12 ڕۆژدا 171 پەنابەری سووری کوژراون

سەڵاح

ئێران هەڕەشەی دروست‌کردنی بۆمبی ئەتۆمی دەکات

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح