zagros news agency

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەهای دۆلاری دیاری کرد؛ 100 دۆلار بۆ هاووڵاتییان دەگاتە 155 هەزار دینار

 

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە فەرمی بەهای دیناری بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی دیاری کرد و میکانیزمی دابەشکردن و فرۆشتنی دۆلاری بەسەر چەند ئاستێکدا پۆلێن کرد.

بەپێی بڕیارەکە، نرخی فرۆشتنی دۆلار لەلایەن دامەزراوە فەرمییەکانەوە بەم شێوەیە دەبێت:

  • وەزارەتی دارایی: هەر 100 دۆلارێک بە 150 هەزار دینار دەفرۆشێت.

  • بانکە حکوومییەکان: 100 دۆلاریان بە نرخی 151 هەزار دینار بەدەست دەگات.

  • بانکە ئەهلییەکان و بازرگانان: هەر 100 دۆلارێکیان بە 152 هەزار دینار پێدەدرێت.

سەبارەت بە نرخی کۆتایی بۆ هاووڵاتییانیش، بەپێی ئەم پۆلێنبەندییە نوێیە، لە بازاڕەکاندا نرخی هەر 100 دۆلارێک تا ئاستی 155 هەزار دینار دەگاتە دەستی هاووڵاتییان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرپرسانی ئەمەریکا ترسیان هەیە شەڕی ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبنانی فراوان بێت

یاسین

ڤینسیۆس داوای لێبوردنی لە چابی ئەڵۆنسۆ کرد

یاسین

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی کوێت لە عێراق دەکات

سەڵاح