zagros news agency

هەولێر.. بە گوژمەی زیاتر لە 1 ملیار و 700 ملیۆن دینار چەند پڕۆژەیەکی پەروەردەیی و تەندروستی کۆتاییان هات

ئەمرۆ چوارشەممە 2026.10.14، لەژێرچاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئامانجی گەشەپێدانی ژێرخانی گوندەکان و دابینکردنی خزمەتگوزاری پێویست بۆ دانیشتووانیان، بەئامادەبوونی د.دلۆڤان محمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی و لوقمان سەعید، بەڕیوەبەری گشتیی پەروەردە و كاروان كەریم خان، قائیمقامی پیرمام و بەڕێوەبەری گشتیی وەزاەتی پلاندانانی عێراق و بەڕیوەبەری سندوقی كۆمەڵایەتی و گەشەپێدان ، لە گوندی هەنارە ڕێوڕەسمی تەواوبوونی چەند پڕۆژەیەکی پەروەردەیی و تەندروستی لە گوندەکانی ( هەنارە، جمکە، سێکانی ) کە بە گوژمەی زیاتر لە ( 1 ملیار و 700 ملیۆن دینار ) لەلایەن سندوقی کۆمەڵایەتی بۆ گەشەپێدان و وەزارەتی پلاندانانی عێراقی بە هەماهەنگی پارێزگای هەولێر جێبەجێکراوە بەرێوەچوو.
لە ڕێورەسمەكەدا، پارێزگاری هەولێر، لە وتارێكدا، وێڕای بەخێرهێنانی شاندی حکومەتی ئیتیحادی لە بەغدا كە بەشدار بوون لە ڕێورەسمەكەدا، ڕایگەیاند: “ئەمڕۆ دڵخۆشین دوای کەمتر لە ساڵێک لێرەین، کە کاتێک بەردی بناغەی دروستکردنی قوتابخانە و هەروەها بنکەی تەندروستی لە گوندی هەنارە و گوندی جمکە و سێکانیان دانرا، ئەمرۆش ئەو پڕۆژانە تەواوبوونە و دەکەوێتە خزمەتی هاووڵاتیانی سنوورەکە.
پارێزگاری هەولێر، هەروەها سوپاسی هاوبەشی و هەماهەنگی نێوان وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی ئیتیحادی كرد، کە لە چوارچێوەی گرنگی پێدانی سندوقی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای هەولێر هاوشانی شارەکانی دیکە ساڵانە بەشێک لە پڕۆژەکان جێبەجێ دەکرێت و گوتی، من دەستخۆشی لە ئۆفیسی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی دەکەم لە هەولێر کە هاوبەش و هەماهەنگن، ئومێد دەکەین بۆ ساڵی داهاتوو یان ئەم ساڵەکە پڕۆژەکان بارتەقای گەورەیی هەولێر و ژمارەی دانیشتووانی هەولێر و پێداویستییەکانی ئەو گوند و جێگایانە بێت کە شایەنی خزمەتکردنن.
ڕاشیگەیاند: ” لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ڕێزدار مەسرور بارزانی و هەموو لایەک لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت توانراوە لە ماوەی ئەو چەند ساڵە سەرەڕای ئەو دۆخە سەختە داراییەی کە هەبووە، بەشێکی زۆر لە پڕۆژەکان ئەنجام بدرێ و چەندین پڕۆژەی ستراتیژی گرنگ ئەنجامدراون، هیوادارین حکومەتی تازەی ئیتیحادی و هەروەها حکومەتی هەرێمی کوردستانیش کە ئێستا لە گفتوگۆی باشترکردنی پەیوەندییەکان دان و لە گفتوگۆی چارەسەربوونی کێشە و گرفتەکانی ساڵانی ڕابردوودان، بتواندرێت بەو ئەنجامە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و بەرکەوتی ئێمە لە هەرێمی کوردستان دابین بکرێت، بۆئەوەی بتواندرێت بە باشترین شێوە خزمەتی هاووڵاتیان و خزمەتی خەڵکی هەرێمی کوردستان و تەواوی عێراقیش بکرێت.
قد تكون صورة ‏‏شخص أو أكثر‏ و‏نص‏‏
قد تكون صورة ‏بدلة‏
قد تكون صورة ‏شخص أو أكثر‏

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوێک لە وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی

یاسین

سه‌در: هه‌ر لایه‌نێک بانگه‌شه‌ی پاڵپشتیی ئێمه‌ بکات له‌ هه‌ڵبژاردن درۆزنه‌

سەڵاح

وەزارەتی گەیاندن ٢٠٪ باج دەخاتە سەر نرخی ئینتەرنێت

یاسین